کانی محەممەدی
خاتوو زارا موحەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی پێکھێنانی دەسەو گرووپ دژ بە ئاسایشی ئێران لە ڕێکەوتی فیڤرێە ٢٠٢١ لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، حوکمی پێنج ساڵ زیندان بەسەریدا سەپێنرا.
خاتوو زارا موحەمەدی تەمەن ٣٠ ساڵ، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرھەنگی کۆمەڵایەتی نۆژینە، چالاکیەکانی ئەم ئەنجومەنە لە ڕاستای پەروەردەی زمان و ئەدەبیاتی کوردیە.
خاتوو زارا موحەمەدی لە ڕێکەوتی ۲۳. ۰۵. ۲۰۱۹ لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تۆمەتی سازکراوی “تاوانی ئەمنییەی خرا پاڵی و سەرەتا لەدادگای شۆڕشی پارێزگای سنە به ۱۰ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
پاش ٧ مانگ دەسبەسەری کاتی لە ڕێکەوتی ۰۲. ۱۲. ۲۰۱۹ بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ( ۷۰۰ ملوێن تمەن ئێرانی – نزیک بە ۲۷۰۰۰$ ) ئازاد کرا.
پەروەردە بە زمانی نەتەوەکانی تر وەک زمانی کوردی تەنیا لە ڕێگەی بنکە مەدەنیەکانەوە ڕێگەی پێ دراوە و ھیچ کات بە شێوەی فەرمی مافی پەروەردەیی نەبوە. مامۆستایانی زمانی کوردی بۆ پەروەردەی زمانی کوردی پێویستیان بە وەرگرتنی ئیجازە لە لایەنە دەوڵەتیەکانەو بۆ وەرگرتن ئەم ئیجازە تووشی گیروگرفتگەلێ تایبەت ئەبن.
مامۆستایانی زمانی کوردی بەردەوام لەژێر زەخت و گوشاری ھێزە ئەمنییەکان دان، ھەرواکە دۆخی خاتوو زارا دەرخەری ڕادەی ئەو زەخت و گوشارانەیە.
نەبوونی دەرفەت بۆ پەروەردەی زمانی دایکی لە قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە نێو مەدرەسەکاندا ھێشتاکەش چەلەنجێکی گەورەیە کە وەک پرسێکی دڵەوەرێزی لە لایەن. CRC لە ڕەوەندی پێداچوونەوەی ساڵی ۲۰۱۶ ئێران کەوتوەتە بەرباس
ئەم دەرفەتە لە تەمەنی مێرمنداڵی بۆ مانەوەی کەلتوور و شوناسی جیاوازی نەتەوەکان و ھەروەتر پەرەپێدانی بەرانبەری دەرفەتەکان پێویست و ژیاناوییە. لەڕاستیدا بڕێ بەدواداچوون سەلماندوویانە کە ڕێژەی ھەرەزۆری دەست ھەڵگرتن لە خوێندن و ڕەوشتی خوێندنی کەم ئاستی منداڵانی نەتەوەکانی تر پێوەندی ھەیە لەگەڵ نەبوونی پەروەردە بە زمانی دایکی خۆیان.
ئێمە بە واژۆ کردنی ئەم داخوازییە داوای ئازادی خێرایی بۆ خاتوو زارا موحەمەدی ئەکەین و خواستی ئێمە لە دەوڵەتی ئێران ئەوەیە کە دەست لە بەتاوان پێناسە کردنی ئەم چالاکیگەلە بۆ گەیشتن بە مافی بەرانبەر بۆ ھەموو نەتەوەکانی نێو جوگرافیای وڵاتی ئێران، ھەڵبگرێت.
ئازادی بۆ زارا محەممەدی، مامۆستای بەندکراوی زمانی کوردی لە ئێران