رێنوێنی


شێوەی بەکار هێنانی ماڵپەڕی دادخواست

ئەگەر دەقەکەت ئامادە بوو، دەتوانیت باری بکەیت و پرۆسەی ڕێکخستنی داواکارییەکە بە چوار هەنگاوی خێرا تەواو بکەیت. دوای بارکردن، داواکارییەکەت پاشەکەوت دەکرێت و ئامادەیە بۆ پێداچوونەوە و چاپکردن لەلایەن تیمی داواکارییەوە.

خزمەتگوزاریەکانی تیمی دادخواست

ئەم خزمەتگوزاریانە بریتین لە دەستکاریکردنی دەقەکە لە ڕووی زمانەوە، پشکنینی بەڵگەکان بۆ وردبینی و بەراورد لەگەڵ ڕاستی، و کۆنترۆڵکردنی یاسایی. تا ئەوپەڕی توانای خۆمان بەکار دێنین لە وەرگێڕانی دەقەکە بۆ زمانی ئینگلیزی یان زمانە ناوخۆییەکان، ئەگەر پێویست بوو.

بنەماکان

هەر شتێک کە لە ماڵپەڕی دادخواست بڵاودەکرێتەوە دەبێت بەپێی ستانداردەکانی ماڵپەڕەکە بێت. لەم حاڵەتەدا سەیری یاسا و ڕێساکانی ماڵپەڕی دادخواست بکەن.

ئێمە سەرنجتان بە تایبەتی بۆ ئەم دوو بنەمایە ڕادەکێشین:

* ئەو کەسەی بابەتێک لە ماڵپەڕی دادخواست بڵاودەکاتەوە گەرەنتی ئەوە دەکات کە بابەتەکە سوکایەتی بە هیچ کەسێک ناکات، مافە یاساییەکانی کەس پێشێل ناکات، بازنەی تاکی تایبەتی کەس پێشێل ناکات.

* ماڵپەڕی دادخواست بابەتێک بڵاوناکاتەوە کە تێدا دەربکەوێت کەسێک یان کەسانێک، یان گروپێک بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و بێ بنەما لە پێگەی ستەملێکراو یان لە پێگەی ستەمکاردا دابنرێن.

زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی تۆمارکردنی داواکاری

چ ناونیشانێک بۆ دەقەکەمان هەڵبژێرین؟

ناونیشان یەکەم شتە کە لە دەقدا دیارە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕاکێشانی بینەر. پێویستە مۆخاتەب بزاننێت دەقەکە چی دەڵێت و دەیەوێت چ جۆرە گۆڕانکارییەک لە دۆخەکەدا بهێنێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی لە شوێنێکدا ستەم و جیاکاری لاببرێت یان بێ بایەخیەک کۆتایی پێبهێنرێت.

■ کۆرت بنوسین

مانشێت پێویستە بە نیگایەک ببینرێت و لێی تێبگەیت و لە هەمان کاتدا گونجاو بێت بۆ بڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. پێشنیار: نزیکەی ١٠ وشە!

■ ئەو ناونیشانەی دەینووسین دەبێت پەیوەندی بە داواکارییەکەمانەوە هەبێت

لە مانشێتەکەدا بڵێین سکاڵا لەسەر چی دەکەین و چیمان دەوێت. بەم شێوەیە ئەو خوێنەرەی لەگەل ئێمە هاوڕایە هاندەدات کە دەقەکە بخوێنێتەوە و  واژۆی لەسەر بکات.

■ نووسینی سەرنجڕاکێش

ناونیشانەکە دەبێت پڕ بێت لە هەست بۆ ئەوەی ئاڕاستەی هۆشیاری و هەستی خوێنەر بکرێت.

■ بابەتەکە چیە؟

دەقەکە نابێت بە پێشەکییەکی درێژ دەست پێ بکات. مرۆڤ دەبێت مامەڵە لەگەڵ بابەتە سەرەکییەکەدا بکات، ئەگەر پێویست بکات، کۆنتێکستی بابەتەکە ڕوون بکاتەوە و لە کۆتاییدا بگەڕێتەوە بۆ خودی بابەت و داواکارییەکە. بەم شێوەیە دەتوانین پێکهاتەی گونجاوی دەقەکە ڕوون بکەینەوە: ١) بە کورتی و ڕاستەوخۆ باسی ئەو شتە نەخوازراوە بکەین کە ئێمە حەزمان لێیە، ٢) ئەم شتە چییە و مێژوو و پاشخانەکەی چییە، ٣) دەبێت چ گۆڕانکارییەک ڕووبدات؟

■ داواکارییەکی تایبەت و ڕوون

هەم کێشەکە و هەم داواکارییەکە دەبێت ڕوون بێت. بە "کەمپەینێک" ناتوانرێت کۆمەڵێک کێشەی جیهانی چارەسەر بکرێت. پێویستە دەقەکە لەسەر بابەتێک چڕ ببێتەوە.

■ زمانێکی پاک و ڕەوان

دەقەکە دەبێت زمانێکی یاسایی هەبێت، بەبێ ئەوەی پێویستی بە بەکارهێنانی زمانی یاسایی تایبەت هەبێت. وشەی توند و شەڕانگێز، زۆر سیفاتی، زیادەڕەوی، قسەی دوور و درێژ...هەموو ئەمانە سەرنجڕاکێشی و کاریگەریی دەقەکە کەمدەکەنەوە. پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە هەر هەڵوێستێکی نادادپەروەرانە بەرامبەر بە خەڵک.

■ کێشەی منیش کێشەی تۆیە

دەقەکە پێویستە زۆرترین کەس بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. سەرنج بدەن کە ڕەنگە خەڵک لەسەر جەوهەری بابەتەکە لەگەڵ ئێمە هاوڕا بن، بەڵام ڕەنگە شێوازی دەربڕینی ئێمەیان بەدڵ نەبێت. کێشەی من کێشەی تۆیە، بۆیە پێویستە هەوڵبدەین زمانی  من و تۆ لە یەکترەوە نزیک بمێنێتەوە.

وێنەی دەق

تیمی دادخواست بە هاوکاری دیزاینەرێکی کارامە وێنەیەکی گونجاو بۆ داواکارییەکەت دیزاین دەکات. دەتوانن بە بارکردنی وێنەیەک یارمەتی تیمەکە بدەن.

■ چ وێنەیەک هەڵبژێرین؟

وێنەیەک هەڵبژێرین کە پەیوەندی بە بابەت و کۆنتێکست و بینەرەکەیەوە هەبێت، بۆ نموونە بەرپرسێکی حکومی. باشترە کەسەکە لە وێنەکەدا بێت، ئەگەر وێنەی شوێنێک بێت، پەیوەندی بە بابەتەکەوە هەبێت (بۆ نموونە ئەگەر باسی پیسبوونی هەوا لە شارێکی دیاریکراودا دەکەین، وێنەیەکی نوێنەری ئەو شارە هەڵبژێرە).

■ مۆخاتەبی بڕیاردەر

هەموو دەقێکی داواکاریی موخاتەبێکی هەیە، کە کەسێک یان دامەزراوەیەکە کە دەتوانێت بڕیارێک بدات و هەنگاو بنێت بە ئاراستەی ئەو داواکارییەی کە لە دەقەکەدا پێشنیار کراوە. بۆیە ئەو کەسە یان دامەزراوەیە لە ئەدەبیاتی دادوەریدا بە "بڕیاردەر"یش ناودەبرێت.

بێگومان دەبێت "بڕیاردەر" بتوانێت بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە بدات کە ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین. بۆ نموونە دەمانەوێت ڕێوشوێن بگرینەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوەکان لە شوێنی کار. ئێمە دەقەکەمان کە هاوشێوەی نامەیەکە، بۆ کەسێکی وەک وەزیری کار دەنووسین نەک بۆ سەرۆککۆمار، هەرچەندە ئەویش لەم حاڵەتەدا بەرپرسیارە.

■ ئیمەیڵی مۆخاتەب

با هەوڵ بدەین ئیمەیڵی مۆخاتەبەکە بدۆزینەوە بۆ ئەوەی دەق و واژۆکان بۆ ئەو ناونیشانە بنێردرێت. (ئەگەر ئێمە ئیمەیڵی پەیوەندیدارمان نەبوو، کارەکە دوا مەخە، کارگێڕانی ماڵپەڕی داواکاریی هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن).

پرسیارە باوەکان

چۆن داواکارییەک دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت؟

داواکارییەک دەتوانێت تیشک بخاتە سەر دەنگی داواکارەکە و بیباتە ناو کۆمەڵگا. دەتوانێت کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی لەگەڵ خەڵکدا پارڤە بکات. بە ئاراستە کردن بۆ بەرپرس و بڕیاردەرانی جیاواز، لەسەر ئاستی ناوخۆیی، نیشتمانی، یان نێودەوڵەتی، داوایان لێبکات وەڵامدەرەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان بن. داواکارییەک دەتوانێت سەرچاوەی گۆڕانکارییەکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی بێت. تەنانەت گۆڕانکارییەکی بچووکیش دەتوانێت ژیانی مەدەنی خەڵک باشتر بکات.

واژۆکردنی داواکاریی چ قازانجێکی هەیە؟

داواکارییەک دەنگی یەک کەس دەکاتە دەنگێکی بەکۆمەڵ. بە بانگەشەکردن لەسەر پرسێک، و کۆکردنەوەی پشتیوانی و واژۆی زیاتر، دەنگی ڕاستییەکان بڵندتر دەبێت. سەدان و هەزاران کەس دەنگ بە بەڵێ دەدەن بۆ داواکارییەک. دەنگی بەکۆمەڵ کەمتر پشتگوێ بخرێت.

یەکەم هەنگاو بۆ تۆمارکردنی داواکاری چییە؟ هەنگاوەکانی نووسینی داواکاری چین؟

دەتوانیت بە دەقێکی کورت کێشەکە بوروژێنیت بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوە شیکاری بکەیت: کە مافێک پێشێل کراوە یان زیان بە ژیانی تاک یان بەکۆمەڵ کەوتووە، یان هەر بابەتێکی کۆمەڵایەتی کە لە مێشکتدایە. هەروەک چۆن بە شێوەیەکی نافەرمی لەگەڵ هاوڕێیەکدا باسی کێشەیەک دەکەیت، لێرەشدا بەبێ شیکاری باسی کێشەکە دەکەین.

بەشە جیاوازەکانی داواکارییەک دەبێت چین؟

بەشی سەرەکی داواکارییەک بریتییە لە باسکردنی ئەو پرسە یان کێشەیەی کە ئێمە بەدوای چارەسەریدا بۆی دەگەڕێین. ئەگەر ئەو کەسە یان کەسانە بناسین کە بەرپرسیارن لەو دۆخە، ئەوا دەیانناسێنین. بەزۆری داواکارییەکە ئاراستەی بەرپرسێک دەکرێت کە پێمان وایە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکە.

دەقی داواکارییەکە دەبێ قەبارەکەی چەن بێت؟

باشترە دەقی داواکارییەکە درێژ نەبێت. داواکاری کورت خوێنەری زیاتری هەیە. پێویست بە پێشەکییەکی درێژ ناکات. پێویستە بە خێرایی باسی بابەتەکە بکرێت. دەقی داواکارییەکە دەتوانێت بڕگەیەک یان چەند بڕگەیەک بێت.

ئایا دەتوانرێت لە نوسینی داواکارییەک یارمەتی لە ماڵپەڕی دادخواست وەربگیرێت؟

بەڵێ تیمی داواکاریی هەمیشە ئامادەیە بۆ هەڵەچنینی دەقەکەت و ئەگەر پێویست بوو باشتری بکات.

ئایا پێویستە نووسەر و ڕێکخەری داواکارییەکە ناو و ئیمەیڵی ڕاستەقینەی خۆی لە خوارەوەی داواکارییەکەیدا دابنێت؟

نەخێر وەک نووسەری داواکارییەکە، تۆ ئازادیت لە بەکارهێنانی ناو و ئیمەیڵی خوازراو.

ئایا هیچ بابەتێک هەیە کە لە تۆمارکردنی داواکاریدا قەدەغە بێت؟

هەر پرسێک کە ئامانجی داوای یاسایی یان گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بێت دەتوانرێت لە داواکارییەکدا ئاماژەی پێ بکرێت. ستانداردەکانی پەیوەست بە تایبەتمەندی و دوورکەوتنەوە لە زمانی سووکایەتی و بێڕێزی لە بەشی "ڕێنمایی" ماڵپەڕی دادخواست دا هاتووە، کە دەتوانیت چاوی لێبکەیت.

ئایا ماڵپەڕی دادخواست دەتوانێت دەقی داواکارییەک لە نووسەرەکەیەوە بۆ دەسەڵاتی پەیوەندیدار یان دەزگای بڕیاردان بنێرێت؟

بەڵێ، ئەگەر ژمارەیەکی بەرچاو واژۆ بۆ داواکارییەک کۆبکرێتەوە، دەکرێت بۆ ئەو دەسەڵاتە بڕیاردەرە بنێردرێت، جا ئێرانی بێت یان بیانی، کە داواکارییەکە ئاراستەی ئەو کراوە و داوایان لێبکرێت وەڵاممان بدەنەوە. بڕیار لەسەر ئەم بابەتە لە ئەستۆی تیمی دادخواستە. بێگومان وەک ڕێکخەری داواکارییەکە دەتوانن هەمیشە لەگەڵ واژۆی کۆکراوەدا بە شێوەیەکی سەربەخۆ بۆ لایەنی پەیوەندیدار یان لایەنە پەیوەندیدارەکان بنێرن. لە ماڵپەڕی دادخواست دەتوانن دەقی PDF ی داواکارییەکە دابەزێنن کە واژۆکانی خوارەوەی تێدایە.

دوای بڵاوبوونەوەی داواکارییەکە چی ڕوودەدات؟

دوای بڵاوکردنەوەی داواکارییەکە لە ماڵپەڕی فەرمی (https://www.daadkhast.org)، چاوەڕوانین ئێوە وەک ڕێکخەری داواکارییەکە، هەواڵەکە بڵاوبکەنەوە و بە هاوڕێ و ناسراوەکانتان بڵێن و داوایان لێبکەن بە شێوازی جۆراوجۆر لە سۆشیال میدیا بۆ ناساندنی داواکارییەکە بە هاوڕێ و فۆڵۆوەرەکانیان. بۆ ئەمەش دەتوانیت دوگمەکانی هاوتاکردنی لە میدیا کە لە خوارەوەی داواکارییەکە هاتووە بەکاربهێنرێت. بێگومان دەتوانن ناونیشانی داواکارییەکەش کۆپی بکەن و بۆ هاوڕێکانتان بنێرن بە شێوازی جیاواز وەک ئیمەیڵ یان مەسنجەر. هەروەها تیمی دادخواست داواکارییەکەتان لە کەناڵەکانی سۆشیال میدیای خۆی وەک تێلێگرام، تویتەر، ئینستاگرام، و فەیسبووک بڵاو دەکاتەوە و داوا لە کۆمەڵی داواکاران دەکات پشتگیری بکەن و واژۆی بکەن و ئەوانیش بڵاوی بکەنەوە. تیمی دادخواست مافی خۆیەتی لە هەندێک حاڵەتدا ئەم چالاکییە کەم بکاتەوە چونکە ڕەنگە پێشتر هەمان پرس یان هاوشێوە لە ڕێگەی داواکاری هاوشێوەوە هاتبێتە ئاراوە.

داواکارییەکم ناردووە، تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە، بۆچی؟

تیمی دادخواست زۆربەی ئەو داواکاریانەی کە وەرگیراون بڵاودەکاتەوە، بەڵام هەموویان نا. چەند هۆکارێک هەیە کە ڕەنگە داواکارییەک بڵاو نەکرێتەوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەمان بابەت پێشتر لە یەکێک یان چەند داواکارییەکی دیکەدا باسکراوە. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە دەقێک لەگەڵ ستاندارد و بنەماکانی ماڵپەڕی دادخواست نەگونجێت کە لە  بەشی "ڕێنمایی"دا ئاماژەی پێکراوە. بەزۆری ئەم پێڕاگەیاندنەوە لەگەڵ ڕێکخەری داواکارییەکە باس دەکەین و ئاگاداری دەکەینەوە (ئەگەر ئیمەیڵەکەی جێ متمانە بێت). لە حاڵەتەکانی تردا، ڕەنگە دواکەوتنی بە هۆی ئەوە بێت لە سەرەدا بێت بۆ بڵاوکردنەوە.

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە