یاسا و ڕێساکان
ناوەڕۆکی "دادخواست" بە تەواوی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بەرهەم دەهێنرێت.پێش مەرجی بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە، ڕەزامەندی تۆیە لەگەڵ نوێترین (ڕێساکانی) چاپکراودا.تکایە ئەم ڕێسایانەی کە لە ژێردا هاتووە - بە وردی بخوێننەوە.
"دادخواست" مەکۆی بەکارهێنەرانە. ئەم پلاتفۆرمە ڕەنگدانەوەی بۆچوونی "زمانە"، بەڕێوەبەریی، کارمەندەکانی و هیچ کەسێک یان کەسێکی دیاریکراو لەوان نییە.بەکارهێنانی "دادخواست" پابەندە بە ڕێساکانی "دەزگای زمانە" و یاساکانی هۆڵەندا. ئەگەر دەتەوێت بابەتێک لە "دادخواست"دا بڵاوبکەیتەوە، پێویستە ئەم یاسا و ڕێسایانە جێبەجێ بکەیت.مافی ئەو بەرهەمانەی کە لە "دادخواست"دا بڵاودەکرێنەوە، پەیوەستە بە مافی بەرهەمە داهێنەرییە گشتییە قازانج نەویستەکانەوە، واتەCreative Commons-Attribution Non-Commercial Share Alike License – CC BY-NC-SAئەمەش بەو مانایەیە کە دەتوانرێت دووبارە بەرهەمبهێنرێنەوە، بە مەرجێک ئەمە بە مەبەستی قازانجی ئابووری نەکرێت. پێویستە وەک سەرچاوە ئاماژە بە "دادخواست" بکرێت.
- ئەو بەرهەم و بابەتانەی کە لە "دادخواست"دا بڵاودەکرێنەوە، پارەیان پێنادرێت."دادخواست" دەتوانێت ناوەڕۆکی وەرگیراو بە هەر فۆرمێک، شێوازێک یان فۆرماتێک کە بە گونجاو بزانێت بڵاو بکاتەوە.لە هەر کاتێکدا بەڕێوەبەریی "دادخواست" دەتوانێت بەرهەمی بڵاوکراوە بە فۆرمێکی تر بڵاوبکاتەوە یان بە تەواوی بیسڕێتەوە."دادخواست" پابەند نییە بە بڵاوکردنەوەی هیچ ناوەڕۆکێک کە وەریبگرێت. هەروەها "دادخواست" پابەند نییە بە دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی وەرگیراو. لە "دادخواست"دا بنەما ئەوەیە کە ناوەڕۆکەکە بە هەمان شێوەی وەرگیراو بڵاوبکرێتەوە. شێوازی بڵاوکردنەوە و شێوازی نمایشکردنی بەرهەمەکە بەندە بە مەرجەکانی ماڵپەڕەکە.
- ئەو بابەتەی کە دەنێردرێت بۆ "دادخواست" بۆ بڵاوکردنەوە، دەبێت یان بەرهەمی ئەو کەسە بێت کە دەینێرێت یان خاوەنی سەرەکی بەرهەمەکە مۆڵەتی ڕوونی دابێت کە دەتوانرێت بە ئازادی لەسەر پلاتفۆرمی دیکە بڵاوبکرێتەوە. ئەگەر ئەم یاسایە پێشێل بکرێت، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ئەو کەسەیە کە بابەتەکەی بۆ بڵاوکردنەوە نانردووە بۆ ماڵپەڕی « دادخواست».
- " دادخواست" گەرەنتی ئەوە ناکات کە هەر بابەتێک کە بڵاوی دەکاتەوە لە زانیاری دروست و گشتگیری تێدا بێت و لە ڕووی بەکارهێنانی زمان و دەربڕین ڕوون و پاڵاوتە بێت.
- کەسێک کە بابەتێک دەنێرێت بۆ ئەوەی لە "دادخواست"دا بڵاوبکرێتەوە، گەرەنتی ئەوە دەکات کە بابەتەکە هیچ کەسێک توڕە ناکات، زیان بە مافە یاساییەکانی کەس ناگەیەنێت، نهێنی کەس پێشێل ناکات. چاوەدێری ئەم بنەمایە بە پێی یاساکانی هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت.•"دادخواست" ئەو بابەتانە بڵاوناکاتەوە کە دەربکەوێت کەسێک یان کەسانێک، گروپێک، یان گروپ گەلێک بە ئارەزووی خۆیان و بێ بنەما لە پێگەی ستەملێکراو یان لە پێگەی ستەمکاردا دابنرێن، بە پۆلێنبەندی ئارەزوومەندانە و پەیڕەوی ئارەزوی تاکەکەسی یان گروپی، سوودمەند بوون یان تۆمەتبار کراون بە هەبوونی تایبەتمەندی نەرێنی.
- "دادخواست" مەکۆی هاوڵاتیانە. خزمەتگۆزارییەکانی بڵاوکردنەوە نادرێتە لایەنە سیاسییەکان و حکومییەکان.
- بڵاوکردنەوەی بۆچوون (کۆمێنت) لە ژێر بابەتەکانی "دادخواست" ئازادە. مافی "دادخواست" پارێزراوە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوە یان لابردنی هەر سەرنجێک. بە تایبەت کاتێک دەربکەوێت کۆمێنتەکە پەیوەندی نییە بە بابەتەکەوە، سوکایەتی یان نادادپەروەرانە بێت و یاسا گشتییەکانی "زمانە" پێشێل بکات.