واژۆ بکە

دیپۆرتکردنەوەی نادادپەروەرانەی هانا وەکیلی

305%
۳۰۵ واژۆ
۵۰۰ ئامانج
هانا وکیلی ئەم داواکارییە ڕێک دەخات

من ناوم هانا نسوری (وەکیڵی)یە. تەمەنم سی و دوو ساڵە. پەنابەرێکی کوردم کە لەگەڵ دایکم سەعدیە وەکیلی و ڕزگار ڕەۆشەنی هاوسەرم و کوڕەکەم ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتی سوید داوای مافی پەنابەریمان کردووە. دوای چوار ساڵ و نیو، دواجار ئەمساڵ دایکم و هاوسەرەکەم ئیقامەی کاتییان پێدرا، بەبێ ئەوەی هیچ ماف و یارمەتییەکی پەنابەری سویدی بیانگرێتەوە. بەڵام مافی پەنابەری بە من نەدرا و حکومەتی سوید فەرمانی دەرکردنی منی لەم وڵاتە دەرکرد. چونکە بە گوتەی دەزگای هەواڵگری سوید من وەک "تیرۆریست" هەژمار دەکرێم! هەروەک هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا، ئێستا وڵاتی سویدیش بوونی من لەم وڵاتەدا بە تاوان دەزانێت تەنیا بە تۆمەتی لایەنگری پارتێکی سیاسی کوردی.

من و دایکم لە شاری سنە لەدایک بووین، بەڵام بەو پێیەی باوکم هاوڵاتی هەرێمی کوردستان (عێراق)ە، لە ئێران مافی هاووڵاتیبوونم لێ زەوت کرا. هەرچەندە دایکم ئێرانییە، بڕوانامەی لەدایک بوونی ئێرانیم نییە. تەنها "گرین کارت"ی ئێرانیم هەبووە کە گرنگیەکی ئەوتۆی نییە. لە ماوەی خوێندنم لە ئێران، بەردەوام لە قوتابخانە و لەو شوێنانەی کە پێویستیان بە ناسنامەی ئێرانی هەبوو، سووکایەتیم پێدەکرا و کارتی سەوزیش واتای ئەوەی بوو کە مافەکانی هاووڵاتییەکی ئێرانیم نییە.

بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی لەدایکبوون، مافی بەشداریکردنم نەبوو لە تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆە حکومییەکان. دووای هەوڵێکی زۆرلە زانکۆی ئازاد وەرگیرام، بەهۆی چالاکی سیاسیی خاڵمەوە درێژەدان بە خوێندنم لێی قەدەغە کرا. خاڵم فەرهاد وەکێڵی چالاکی سیاسی و ژینگەپارێزی کوردستان بوو کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٦ دەستبەسەر و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر، لە دادگایەکی چەند خولەکێکیدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، و لە مانگی گۆڵانی ٢٠١٠ بە تۆمەتی هاوکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان «پەژاک» لە سێدارە درا.

دوای لەسێدارەدانی خاڵم، گوشاری دەزگا ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەکەمان توندتر بوو و بۆ ئەوەی کارەساتێکی دیکە ڕوونەدات ڕوومان لە هەرێمی باشووری کوردستان کرد. لەو هەرێمە به هۆی نفوزی هێزه ئەمنییەکانی تورکیا و کۆماری ئیسلامی، ژیانێکی ئارام و ئاسوودەمان نەبوو. دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بە ڕێگایەکی دوور و دژوار بە خەرجییەکی زۆرەوە، دواجار ڕوومان کردە وڵاتی سوید بە هیوای دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ لەم وڵاتەدا. بەداخەوە هیوا و خەونەکانمان گۆڕا بۆ نائومێدی. فەرمانگەی کۆچبەری سوید بەهۆی چالاکیی سیاسییەوە بوونی من و خێزانەکەمی بە تاوان وێنا کردووە و ئێستا دەیەوێت لە سوید دیپۆرتم بکاتەوە.

خوازیاری ئەوەم دوای چەندین ساڵ ئازار و دژواری ژیان لە ئێران و عێراق ژیانێکی ئارام و شەرەفمەندانە لەگەڵ بنەماڵەکەم و منداڵە یەک ساڵ و نیوەکەم بەڕێوە ببەم. لە ڕێگەی ئەم داواکارییەوە داوا لە وەزارەتی کۆچبەری سوید دەکەم کە بە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەدا بچێتەوە.

ڕووداوەکانی ئەم دواییە

  • شوێنی واژۆکان

    پارێزگا ژمارەی واژۆکان
    پارێزگای ئەلبۆرز 3
    پارێزگای ئەرده‌بیل 0
    پارێزگای بوشێهر 1
    پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری 0
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 0
    پارێزگای فارس 2
    پارێزگای گیلان 2
    پارێزگای گۆڵستان 0
    پارێزگای هەمەدان 0
    پارێزگای هۆرمۆزگان 0
    پارێزگای ئیلام 3
    پارێزگای ئیسفەهان 0
    پارێزگای کرمان 2
    پارێزگای کرماشان 9
    پارێزگای خوزستان 0
    پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرەحمەد 0
    پارێزگای کوردستان 21
    پارێزگای لۆرستان 0
    پارێزگای مه‌رکه‌زی 0
    پارێزگای مازەندەران 2
    پارێزگای خوراسانی باکوور 0
    پارێزگای قەزوین 0
    پارێزگای قوم 0
    پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی 0
    پارێزگای سێمنان 1
    پارێزگای سیستان و بەلووچستان 1
    پارێزگای خوراسانی باشوور 0
    پارێزگای تاران 14
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 7
    پارێزگای یەزد 0
    پارێزگای زەنجان 0
    This petition has received 305 signatures so far. Approximately 60% of signatures come from Iran. Approximately 40% of signatures come from outside of Iran. Learn how Daadkhast generates signature maps.
  • نوێترین واژۆەکان

    1. sign-public

    2. sign-public

    3. sign-public

    4. sign-public

    5. فعالیت سیاسی جرم نیست و نباید دلیلی برای اخراج از سوئد باشد.

  • هانا وکیلی ئەم داواکارییەی ڕێکخست

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە