واژۆ بکە

کۆتایی بە کوشتنی کۆلبەر بهێنن!

187%
۱۸۷ واژۆ
۵۰۰ ئامانج
یک کنشگر کُرد ئەم داواکارییە ڕێک دەخات

٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣بەپێی ئاماری تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی ١٤٠٢دا، لانیکەم ٣٩ کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان کوژراون. لەو ژمارەیەش ٢٧ کەس کە منداڵێکیان تێدایە، ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و کەسێکیش بە تەقەی پاسەوانی سنووری عێراق کوژراوە.

لەو ماوەدا ٣٥٦ کۆلبەر بە گرانی بریندار بوون. لەو ژمارەیە ٣١١ کەس کە ١٥ کەسیان منداڵ بوون بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون، هەشت کەس بە لێدان بریندار بوون، ٦ کەس بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان لە کاتی ڕاوەدوونان لە لایەن سەربازان بریندار بوون و پێنج کەسیش بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانانی سنووری عێراق بریندار بوون. بریندارەکانی دیکە بریتین لە ١١ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە، ٩ کەس لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانەوە، هەروەها ٦ کەس لە تەقینەوەی مینی چێندراودا.

لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، بەپێی ئاماری ئاژانسی "کۆردپا"، ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٤ کەسیش برینداربوون کە ١٤یان منداڵن. زۆربەی ئەو حاڵەتانە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە بووە. ساڵانێکی زۆرە کورد لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران، عێراق و تورکیا لە پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، و کرماشان، بە هۆی نەبوونی پلان و ژێرخانی ئابووری، و بە هۆی هەڵاواردن و نایەکسانی بە بەراورد بە شارە ناوەندییەکان، بۆ مانەوە و بەردەوامی ژیان ڕویان لە کۆلبەری کردووە.

کۆلبەری "ناچاری"یە، نەک هەڵبژاردن. کۆلبەری پیشەیەکی مەترسیدارە کە بەهۆی نەبوونی هەلی کار و ئابووری بەرهەمدار بووەتە تاکە ڕێگە بۆ پەیداکردنی پارە. زۆرێک لە کۆلبەرەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکان، کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان، یان تەقینەوەی ئەو مینانەی کە لە شەڕی ئێران و عێراق بەجێماون، گیان لەدەست دەدەن.

کۆلبەری تەمەن و ڕەگەز نازانێت، لە منداڵی ١٣ ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ بۆ ئامادەکردنی نانی ڕۆژانە دەچنە کۆلبەری. کۆلبەری قاچاخچیەتی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی سەرکوتێکی مێژووییە کە لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەت-نەتەوەیی مۆدێرن هاتە ئاراوە. ئەم بێ بایەخ کردنی گەلی کوردە دەرئەنجامی سیاسەتی نیمچە کۆلۆنیالیزمی حکوومەتی ناوەندییە بەرامبەر بە نەتەوەکانی دیکەی ئێران. هەژارکردنی سیستماتیکی لەلایەن حکومەتی ناوەندی، ستەمکاری ئابووری و نەتەوەیی، لە دۆخی کۆلبەریدا دەردەکەوێت. ئێمە واژۆکارانی ئەم داواکارییە داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بێدەنگی خۆیان لە بەرامبەر کوشتنی ڕۆژانەی کۆلبەران دا بشکێنن.

داواکارین کۆماری ئیسلامی ئێران پابەند بێت بە گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنانە:١. دەستبەجێ تەقەکردن و توندوتیژی و هەراسانکردنی ڕاستەوخۆی کۆلبەرەکان لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوە ڕابگرن.٢. رێبدرێت بە کۆڵبەران بەبێ دەستێوەردان کار بکەن بۆ ئەوەی هەلی کاری بەردەوام دروست بکرێت.٣. قبوڵکردنی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران و گەرەنتی کردنی پاراستنی مافی ژیانیان.

داوای دەستێوەردانی خێرای ڕێکخراوە یاسایی و دادوەرییە نێودەوڵەتییەکانین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کوشتاری سیستەماتیکی کۆلبەران.

ڕووداوەکانی ئەم دواییە

  • شوێنی واژۆکان

    پارێزگا ژمارەی واژۆکان
    پارێزگای ئەلبۆرز 4
    پارێزگای ئەرده‌بیل 0
    پارێزگای بوشێهر 0
    پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری 0
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 0
    پارێزگای فارس 0
    پارێزگای گیلان 0
    پارێزگای گۆڵستان 0
    پارێزگای هەمەدان 0
    پارێزگای هۆرمۆزگان 0
    پارێزگای ئیلام 0
    پارێزگای ئیسفەهان 1
    پارێزگای کرمان 0
    پارێزگای کرماشان 0
    پارێزگای خوزستان 0
    پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرەحمەد 0
    پارێزگای کوردستان 5
    پارێزگای لۆرستان 0
    پارێزگای مه‌رکه‌زی 0
    پارێزگای مازەندەران 0
    پارێزگای خوراسانی باکوور 0
    پارێزگای قەزوین 0
    پارێزگای قوم 0
    پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی 0
    پارێزگای سێمنان 0
    پارێزگای سیستان و بەلووچستان 0
    پارێزگای خوراسانی باشوور 0
    پارێزگای تاران 5
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 1
    پارێزگای یەزد 0
    پارێزگای زەنجان 0
    This petition has received 187 signatures so far. Approximately 87% of signatures come from Iran. Approximately 13% of signatures come from outside of Iran. Learn how Daadkhast generates signature maps.
  • نوێترین واژۆەکان

    1. sign-public

    2. sign-public

    3. sign-public

    4. sign-public

    5. sign-public

  • یک کنشگر کُرد ئەم داواکارییەی ڕێکخست

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە