واژۆ بکە

داخوازی بە پەلە بۆ پاراستنی دارستانەکانی زاگرۆس

173%
۱۷۳ واژۆ
۵۰۰ ئامانج
چالاکوانێکی ژینگەپارێز ئەم داواکارییە ڕێک دەخات

بەرەنگار بوونەوەی ئاگرکەوتنەوەکان، سنووردارکردنی دەسەڵاتی سەربازی لە هەرێمەکە، و کۆتایی هێنان بە نادادپەروەری ژینگەیی

پێشینە

ماڵپەڕی خەبەر ئۆنلاین لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا بە پشتبەستن بە دوایین ئاماری ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی سامانە سروشتی و ئاویەکان، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، کە ساڵانە زیاتر لە ٢١ هەزار هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانیی ئێران دەسووتێت و بەشێکی زۆری ئەم ئاگرکەوتنەوانە لە هەرێمەکانی زاگرۆس ڕوودەدەن

ئاگرکەوتنەوەکانی هەرێمی زاگرۆس مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە وەرزی گەرمادا و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو هەرێمانە سووتاون. لە مانگی پوشپەڕی ساڵی ٢٠١٨دا ٢٨٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگە لە پارێزگاکانی کۆهگیلویە و بۆیر ئەحمەد سووتاوە. هەر لەو ساڵەدا لە کرماشان ٣٠ هێکتار دارستان بە هۆی یازدە ئاگرکەوتنەوە لەناوچوون. لە مانگی پوشپەڕی ساڵی ٢٠٠٩، بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری تەسنیم، زیاتر لە ٥٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی زاگرۆس "بە تەواوەتی سووتان و بوون بە خەڵوز". لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ بە هۆی ئاگری بەرفراوانی دارستان و لەوەڕگەکانی زاگرۆس لە پارێزگای فارس، گوندنشینانی ناوچەکە خۆبەخشانە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە بۆ ئەوەی ئاگرەکە لە فیرۆزاباد تێپەڕ نەکات و بۆ دۆڵی هەیقار تەشەنە نەکات. لەو ڕووداوەدا چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

هاوینی ئەمساڵ، بە پێی هەواڵی کۆردپرێس، شەش ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی بوزین، مەرە خێڵ، قەڵاجە، و بیستۆن لە پارێزگای کرماشان هاتووەتە ئاراوە و بووەتە هۆی لەناوچوونی ٩٥٦ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە. لە مانگی پوشپەڕ هەواڵنێری ڕوکنا لیستی ٥٢ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە بەهار و هاوینی ساڵی ١٤٠٣ بڵاوکردەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر گیان لەبەرە کێوییەکان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان خستەڕوو. لە گۆڵان و جۆزەردان ئەنجومەنی ژیڤای پاوە هەشت حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی لە لەوەڕگە و دارستانەکانی پاوە لە پارێزگای کرماشان ڕاگەیاند. سێ ئەندامی ئەم کۆمەڵەیە لە هاوینی ٢٠١٩ لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی "مەرەخێڵ" گیانیان لەدەستدا. هەر لەو ڕۆژانەدا زیاتر لە ١٠٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگە لە پارێزگاکانی کۆھگیلوویە و بۆیر ئەحمەد ئاگری گرت

بە ئەمنیەتی کردنی ناوچەکە

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستاش لەگەڵ کەمی کەرەستە و ئیمکانات و کەمی هێزی مرۆیی بەرەوڕوو بووەتەوە، کە ئەمە هیچ پاساوێک نییە. جگە لەوەش زەویی و دارستانەکانی مەریوان لە سێ ناوچەی جوغرافیدا بە تەواوی لە دەستی سوپای پاسداران و هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانە. ئەم هێزانە چوونە ناوەوەی خەڵکی مەدەنییان بۆ ئەو ناوچانە قەدەغە کردووە بۆ ئەوەی چالاکانی ژینگەپارێز نەتوانن بچنە ئەو ناوچانە بەبێ ئەوەی گیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە. سوپای پاسداران بۆ پڕۆژەکانی خۆی، بەپێی شایەتحاڵی خەڵکی ناوچەکە، بەشێکی دارستانەکانی لەناوبردووە یان ئاگری تێبەرداوە

ئەنجومەنی سەوزی چیای کە ڕێکخراوێکی ژینگەپارێزە، بە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری جوغرافیایی سەبارەت بەو خاڵانەی کە بەهۆی فاکتەرە مرۆییەکانەوە لەناو دەچن، ١٣٠٠ خاڵی دیاریکراوی بە نامەی فەرمی بۆ بەڕێوەبەری گشتی دادی پارێزگای کوردستان، سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، سەرۆکی ڕێکخراوی سەرچاوەکان بەشی سروشتی و ئاوی وڵات، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی وڵات و چەندین دامەزراوە و ڕێکخراوی دیکە ڕەوانە کردبوو، بەڵام تەنانەت لە یەک حاڵەتیشدا مامەڵە لەگەڵ تاوانباران نەکرا. بەڵکو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر کۆبوونەوەکانی ئەم ئەنجومەنە و بەشێک لە چالاکانی ئەنجومەنەکەیان لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرد

دارستانەکانی زاگرۆس لە یازدە پارێزگای ڕۆژئاوای وڵات نزیکەی لەسەدا چل لە کۆی دارستانەکانی ئێران پێکدەهێنن. ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکانی زاگرۆس لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی پێکرد و لەو کاتەوە تا ئێستا ڕوو لە زیادبوون دەکات. ئیرادەیەکی جددی لە لایەن حکومەتەوە نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بەپێچەوانەوە بەرپرسانی حکومەت لە ڕوانگەی ئەمنیەوە سەیری چالاکیی خۆبەخشانەی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان و کۆمەڵەکانی وەک ئرنجومەنی سەوزی چیا، زاگرۆس، ژیوار و...هتد دەکەن.

داواکاری ئێمە لە کابینەی مەسعوود پزشکیان ئەمەیە

  1. دابینکردنی دەستبەجێ کەرەستەی سەردەمیانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگری دارستانەکان لە ناوچەی زاگرۆس.
  2. لابردنی ئاستەنگیە سەربازیەکان لە ناوچە دارستانییەکان، و دەستەبەرکردنی پارێزراو بوونی خۆبەخشانی مەدەنی و چالاکوانانی ژینگە.
  3. لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی کە بە ئەنقەست ئاگر دەکەنەوە یان ناوچە دارستانییەکان لەناو دەبەن، لەوانەش ئەندامانی هێزە سەربازیەکان.
  4. بە فەرمی ناسینی ڕێکخراوە مەدەنی و ژینگەییەکان و پشتگیری کردنیان، و ڕێگەیان پێبدەن بەبێ هەڕەشەی دەستگیرکردن یان هەراسانکردن بە ئازادی کاربکەن.
  5. پەرەپێدان و جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی تۆکمەی حکومەت بۆ نۆژەنکردنەوە و پاراستنی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە لە داهاتوو دا

ڕووداوەکانی ئەم دواییە

  • شوێنی واژۆکان

    پارێزگا ژمارەی واژۆکان
    پارێزگای ئەلبۆرز 3
    پارێزگای ئەرده‌بیل 0
    پارێزگای بوشێهر 0
    پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری 3
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 1
    پارێزگای فارس 0
    پارێزگای گیلان 0
    پارێزگای گۆڵستان 1
    پارێزگای هەمەدان 0
    پارێزگای هۆرمۆزگان 0
    پارێزگای ئیلام 0
    پارێزگای ئیسفەهان 2
    پارێزگای کرمان 1
    پارێزگای کرماشان 0
    پارێزگای خوزستان 0
    پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرەحمەد 0
    پارێزگای کوردستان 0
    پارێزگای لۆرستان 1
    پارێزگای مه‌رکه‌زی 0
    پارێزگای مازەندەران 0
    پارێزگای خوراسانی باکوور 1
    پارێزگای قەزوین 0
    پارێزگای قوم 0
    پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی 0
    پارێزگای سێمنان 0
    پارێزگای سیستان و بەلووچستان 0
    پارێزگای خوراسانی باشوور 0
    پارێزگای تاران 5
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 1
    پارێزگای یەزد 0
    پارێزگای زەنجان 0
    ئەم داواکارییە تا ئێستا واژۆی 173 ی وەرگرتووە. نزیکەی 79%ی واژۆکان لە ئێرانەوە دێن. نزیکەی 21%ی واژۆکان لە دەرەوەی ئێرانەوە دێن. بزانە چۆن دادخاست نەخشەی واژۆ دروست دەکات.
  • نوێترین واژۆەکان

    1. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    2. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    3. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    4. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    5. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
  • چالاکوانێکی ژینگەپارێز ئەم داواکارییەی ڕێکخست

داواکارییە پەیوەندیدارەکان

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە