٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣
ئێمە فێمینیستەکان، چالاکانی مافی ژنان و مافی مرۆڤ لە گرووپ و نەتەوەکانی عەرەب، کورد، فارس، تورک، و بەلوچ، بە یەکگرتوویی لە دژی توندوتیژی خێزانی و کوشتنی ژنان لە ئێران بە مەبەستی داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەوەستینەوە. ژنکوژی بەردەوام و نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان ئاماژەیە بۆ قەیرانێکی قووڵ لە ناو یاساکانی وڵاتدا. ئێمە داوای چاکسازیی خێرا و سەرەتایی لە یاساکانی وڵات و کۆتایی هێنان بەبازنەی توندوتیژی و هەڵاواردن دەکەین. ئەم داواکارییە ئامانجی پشتیوانیکردنە لە قوربانیانی ژنکوژی و خێزانەکانیان و دەرکردنی یاسا بۆ ڕێگریکردن لە ژنکوژی و سزادانی توندی بکوژەکان.
1- گۆڕینی ئەو یاسایانەی هەڵاواردن لە خۆ دوگرن و پاراستنی ژنان
لە یاساکانی ئێستای وڵاتدا ژنان بەبێ پشتیوانی یاسایی لە بەرانبەر هاوسەرگیری منداڵان و هاوسەرگیری زۆرەملێ و توندوتیژی خێزانی دەمێننەوە. داوای پێداچوونەوە بە یاسا مەدەنی و تاوانکاری و خێزانییەکان دەکەین بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان لە بەرامبەر هەر جۆرە توندوتیژی و هەڵاواردنێک بە دروستکردنی چوارچێوەیەکی پاراستنی دیار.
2- یاسا دانانی گشتگیر بۆ ڕێگریکردن لە ژنکوژی
پێویستی بەپەلەی یاسایەکی هەمەلایەنە بۆ پێشگرتن لە ژنکوژی و توندوتیژی خێزانی لە ئێراندا هەیە. ئەم یاسایە پێویستە سزای گران بخاتە سەر ئەو کەسانە کە ژن دەکوژن یان توندوتیژی خێزانی ئەنجام دەدەن لە ژێر چەتری پارێزەری یاساکانی وڵاتدا بەهۆی نایەکسانی ڕەگەزی کە لە فێرکارییە پیاوسالارییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئێمە داواکارین حکومەت بە گۆڕینی یاساکانی بنگەیی و گەرەنتیکردنی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە چارەسەری بنچینەیی ئەم جۆرە توندوتیژییە بکات.
3- جێبەجێکردنی دادپەروەری و سزای تاوانبارانی ژنکوژی
ئێمە هاوشانی بنەماڵەی نازیلە خوشا و قوربانیانی دیکەی ژنکوژی داوای دادپەروەری دەکەین. کوشتنەکانی وەک نازیلە کە لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا دوای ئەشکەنجە لەلایەن هاوسەرەکەی و خێزانەکەیەوە کوژرا و بە نهێنی بەخاک سپێردرا؛ نابێت بەبێ ڕێکاری یاسایی بمێنێتەوە. داوا دەکەین بکوژانی نازیلە و بکوژانی ژنانی دیکە بە ئاشکرا دادگایی بکرێن و سزایەکی دادپەروەرانەیان بەسەردا بسەپێندرێت بۆ ئەوەی مۆدێلێک بۆ ڕێگریکردن لەو توندوتیژییانە بکرێت.
4- پاڵپشتی دەروونی و دارایی بۆ کەسوکاری قوربانیان
پێویستە ڕێکخراوە حکومی و قازانج نەویستەکان پشتگیری ئەو خێزانانە بکەن کە بەهۆی ژنکوژی و توندوتیژی خێزانییەوە کەسە نزیکەکانیان لەدەستداوە. ئەم خێزانانە پێویستیان بە یارمەتی دەروونی و یاسایی و دارایی هەیە بۆ ئەوەی بەسەر بارگرانی ئەم تاوانانەدا زاڵبن و بەردەوام بن لە ژیان. لەنموونەی نازیلە خوشا، بنەماڵەی نازیلە دۆخێکی دارایی گونجاویان نییە و داوای سەرنجی دەسەڵاتی دادوەری دەکەن بۆ بەدواداچوون و بە وردی مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن بۆ ئەوەی خوێنی منداڵەکەیان بە فیڕۆ نەچێت
5- هۆشیاری دانی گشتی و سەرڕاستکردنەوە بیروباوەڕە هەڵەکان
بۆ ڕوبەڕوبوونەووی ڕیشەیی کولتووری ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان، بەرنامەی هۆشیاری و پەروەردەیی لەسەر ئاستی کۆمەڵگا پێویستە. داوا لە حکومەت و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەکەین وشیار و زانیاری سەبارەت بە هەڵاواردن بڵاو بکەنەوە، و کۆمەڵگا لە ماف و بەهاکانی ژنان هۆشیار بکەنەوە لە قوتابخانە و زانکۆ و شوێنە گشتیەکان.
6- دروستکردنی خانووی پارێزراو بۆ ئەو ژنانەی کە مەترسییان لەسەرە
بۆ ڕێگریکردن لە ژنکوژی و کەمکردنەوەی زیانەکانی توندوتیژی خێزانی، پێویستی بە خانووی پارێزراو هەیە بۆ داڵدەدانی ژنانی زیانلێکەوتوو. پێویستە ئەم ناوەندانە بە چاودێری و بە ئاسانکاری پێویست بۆ پشتیوانی یاسایی و دەروونی و پزیشکی بۆ ژنان و منداڵەکانیان دابمەزرێن.
7-داواکاری چاودێری نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان لە ئێران
لە هەلومەرجێکدا کە یاسا ناوخۆییەکان و پێکهاتەکانی حکومەت پارێزگارییەکی پێویستیان بۆ ژنان لە بەرامبەر ژنکوژی و توندوتیژی خێزانی دابین نەکردووە، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە چاودێری و پشتیوانی زیاتر بکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە ئێران و یاساکانی پاراستنی منداڵ.
ئێمە واژۆکارانی ئەم داواکارییە داوا لە هەموو چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەسانی پابەند بە دادوەری و مافی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی دەکەین پشتیوانی ئەم داواکاریە بکەن بۆ ئەوەی دەنگی ئێمە دژی ژنکوژی و توندوتیژی بێکۆتایی دژی ژنان لەلایەن جیهانەوە بیسترێت و بناغەیەک بێت گۆڕانکاری لە پێناو سەلامەتی ژنان و پاراستنی مافەکانیان لە ئێران.
بۆ کۆتایی هێنان بە ژنکوژی و داوای مافی ژنان و منداڵان لە ئێران، ئێستا کاتی هەنگاونانە.
واژۆکارە سەرەتاییەکان:
-
بەلوچ زاڵبولانی زەرمبش
-
کەمپینی پشتیوانی بۆ ژنانی بەلووچ
-
برمش
-
سەنتەری ژنانی تورک
-
سیمین سەبری
-
غەزەلە موعتەمەد
-
کەتایون کشاوەرزی
-
سارا ئەفراسیابی
-
نگین شێخو الیسسلامی وەتەنی
-
رۆزا سابت
-
لائبە ئارام
-
فەریبا بەلوچ
برای پیشگیری از زنکُشی و کاهش آسیبهای ناشی از خشونت خانگی، کودکهمسری، و قتل ناموسی، همراه با تغییر قوانین موجود.