دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم داواکارییەیان ڕێکخستووە.
کوردی
رووبەڕووی: سەرۆکایەتی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران
١٠ی سەرماوەز١٤٠٣
دادگا یان بێدادی !؟
بەسە وتووێژ لە مافەکانی ژنان، لە کاتێکدا سزای گران و فریو و دووڕوویی لە ئارادایە!
وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، دوو ژنی خەڵکی شارەکانی سنە و مەهاباد، بە تۆمەتی نەسەلمێنراو و "بێ بنەما" سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەوجار حکومەت بە تۆمەتی خیانەت هاتە مەیدان و سزای لەسێدارەدانی بەسەر ژنان و گەنجاندا سەپاند، کە تاوانەکەیان تەنها هاوسۆزی چینی کرێکار و یارمەتیدانی ژنان و منداڵانی قوربانی سیستەمی پیاوسالاری و شەڕ بووە دژی داعش!
ئەمە لە کاتێکدایە کە پەخشان و وریشە لە بەرگرییەکانیاندا دڵی هەموو مرۆڤێکی ئازادیان هێنایە ئازار، ئازارێک بەهۆی بێدەسەڵاتی لەهەمبەر مافی ئەم ئازیزانە، بێتوانایییەک کە نەبوونی یاسای یەکسانی ڕەگەزی ئاشکرا دەکات.
دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ئەم دوو شێرە ژنە کوردە جارێکی دیکە پارێزەرانی سیستەمی سەرمایەداریی جیهانی و بکەرانی توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵان بیردەخاتەوە کە سەرکوتکردنی یەکسانی و بزووتنەوە ئازادیخوازەکان لە کارنامەیاندایە و لە هیچ شتێک سڵ ناکەنەوە بۆ بێدەنگکردن دەنگی ژنان.
ئەو بڕیارانەی دەردەچن تەنها بەشێکە لە سروشتی دەسەڵاتی دادوەری دژی ژنان و چالاکوانانی ئەم بوارە.
بەمەش و بە پشتبەستن بەم بەڵگەنامانەی خوارەوە، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە توندی سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی شەرمەزار دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە و دادگاییکردنی دادپەروەرانە دەکات.
تێبینی: سزای لەسێدارەدانی ئەم ژنانە زۆر ستەمکارانەیە لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
1: پێشێلکردنی پرەنسیپی بێتاوانی: تۆمەتی "بەغی" بۆ وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەلایەن لێکۆڵەرانی دۆسیەکەوە هەڵبەستراوە، و هیچ بنەمایەکی نییە، چونکە بەغی بە واتای ترساندنی خەڵک و دروستکردنی تیرۆر لە ناویاندا و لەناوبردنی... ئارامی کۆمەڵگەیە. لە ئەنجامدا ئەم ژنانە لە کاتی دەستگیرکردنیان چەکدار نەبوون و شەڕی هێزەکانی حکومەتیان نەکردۆتەوە.
2: نەبوونی نوێنەرایەتی یاسایی دادپەروەرانە: تۆمەتباران لە قۆناغە جیاجیاکانی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە مافی هەڵبژاردنی پارێزەر بێبەش کراون، هەروەها بەپێی تێبینی مادەی 48ی یاسایکانی دادگای تاوان، پارێزەران و خودی تۆمەتباران ڕێگەیان پێنەدرا دەستیان بە دۆسیەکەیان بگات و بەرگری پێشکەش بکەن و ئەم پرسە بەڕاستی مافی یاسایی تۆمەتبارانی بۆ بەرگریکردن پێشێل کردووە.
3: دانپێدانانی زۆرەملێ: بۆ ماوەی چەند مانگێکە تۆمەتباران لە ژووری تاکەکەسیدا ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی کراون بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ و ئەم جۆرە کردەوانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو پێوەرەکانی مافی مرۆڤە و جێگەی قبوڵکردن نین.
4: شێواندنی ڕاستی: ئەم ژنە تۆمەتبارانە ساڵانێکە خەریکی شەڕی دژی داعش بوون کە دوژمنی ژمارەیەکی مرۆڤایەتییە و ژن و منداڵیان کوشتووە یان کۆیلەیان کردووە, و هەروەها پێش و دوای ئەو ماوەش لە بواری مافی ژنان و منداڵان چالاک بوون بۆ گەیشتن بە مافەکانیان. بۆیە بەدەر لەم بابەتانە، هەر جۆرە شێواندنێک لە دۆسیەکەیاندا، تەنها هەڵبەستراوی مێشکی لێکۆڵەرەوەکانی کەیسەکەیە و جێ باوەڕ نییە.
5: دەستێوەردان لە پڕۆسەی دادوەری: ڕاپۆرتی زۆر جێی متمانە هەیە کە ئاماژە بە نەبوونی سەربەخۆیی دادوەری لەم دۆسیانەدا دەکات، بەرپرسی لق، یان هەمان دادوەر سەڵاواتی، دەسەڵاتی مامەڵەکردن بە دۆسیەکانی نییە.
دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وریشه و پخشان به هنگام دستگیری مسلح نبودند و قصد مبارزه با مأموران را هم نداشتهاند، اتهام «بغی» بیاساس است.