٢٦ی سەرماوەز ١٤٠٣
سێ بەندکراو بە ناوەکانی هادی ڕۆستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەریفیان کە ماوەی ٩ ساڵە لە زیندانی ورمێدان، حوکمی بڕینیەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بەسەردا سەپێنراوە. ئەم سزا دڕندانە و سەدەی ناوەڕاستیانە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕگەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییە کە ئەشکەنجەدان و سزای نامرۆڤانە قەدەغە دەکەن.
ئەم سێ زیندانییە لەم دواییانەدا لە نامەیەکی کراوەدا لە زیندانەوە باسی بارودۆخی نالەباری خۆیان و ترسی خۆیان لە جێبەجێکردنی ئەو سزایە کردووە. لەم نامەیەدا کە ئازاری دەروونی و کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لەسەر بنەماڵەکانیان ڕوون کردووەتەوە؛ دەنووسن: "چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسی لقی 8ی جێبەجێکردنی سزای تاوان قسەمان لەسەر دۆسیەکەمان و لێبوردن کردووە، لەکۆتاییشدا وەڵامەکەی ئەوە بوو کە سزاکەتان لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و لەماوەی کەمتر دوو مانگ سزاکەتان جێبەجێدەکرێت.
ئەو سزایانەی کە بریتین لە بڕینی بەشەکانی جەستەی مرۆڤ، نموونەی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانەن کە بە پێ یاساکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ قەدەغە کراوە، وەک پەیماننامەی دژ بە ئەشکەنجە و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ. ئەم سزایانە کەرامەتی مرۆڤ پێشێل دەکەن و زیانی جەستەیی و دەروونی قەرەبوو نەکراوە بە قوربانییەکان و کەسوکارەکانیان دەگەیەنن.
ئێمە واژۆکارانی ئەم داواکارییە داوا لە دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان دەکەین ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:
١- ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای پەنجەبڕین: ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو سزا بەربەرییانە و دڵنیابوون لە سەلامەتی هادی ڕۆستەمی، مێهدی شاهیوەند، مێهدی شەریفیان، و سزادراوانی دیکەی پەنجەبڕین.
٢- هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی پەیوەست بە پەنجە بڕین: کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی ئەو سزا نامرۆڤانە و هاوشێوەیانە لە سیستەمی دادوەری ئێران و هەڵوەشاندنەوەی یاسا پەیوەندیدارەکان.
٣- پابەندبوون بە مەرجە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ: ئێران دەبێت پابەند بێت بە ئەرکەکانی خۆی لە گەرەنتیکردنی جێبەجێکردنی، مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی و هەڵوەشاندنەوەی هەر جۆرە ئەشکەنجە و سزایەکی نامرۆڤانە، سووکایەتی پێکردن یان تۆقاندن.
هەر ساتێک کە تێدەپەڕێت لە ژیاندا گرنگە و ئەم سێ زیندانییە لە ترسدا دەژین، کەرامەتی ئینسانیان لەناوچووە، خێزانەکانیان لە ترسی جێبەجێکردنی سزاکە خەو و ئارامیان نییە. دەبێت کۆتایی بەم کارە نامرۆڤانە بێت.
خجالت اوره توی کشوری که دزدی از جیب تمام ملت توسط پولدارترین آدما تا اختلاس های کلان هرروز به گوش میرسه 3نفر که شاید از روی فقر و بدبختی اینکار کرده باشن مجازات شدیدمیشوند اگه پول های مردم بالا نکشید اونا هم احتیاج به دزدی ندارن